بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەرگی 27 کۆچبەر کە زۆربەیان کورد بوون و بە بەلەم دەیانەویست بچنە ئینگلستان ، دڵی هەموانی هێنایە ژان.
مێدیا ئەورووپیەکان باسی توند بوونەوەی چەند هەوڵێک دەکەن کە ناوەندە ئەورووپییەکان بۆ کۆنترۆڵی ئەو ڕێڕەوە لەبەرچاویانە. زۆربەی موسافرانی ئەو کاناڵە کوردگەلێکن کە دەیانەوێت لە ڕێگای فەڕەنساوە بچنە بریتانیا.
هەواڵدەری فەڕەنسا باسی تەرخان کردنی فڕۆکەیەکی کردووە لەلایەن گاردی سنووریی یەکێتی ئەورووپاوە بۆ کۆنترۆڵی ئەو کاناڵە .
قاچاخچییەکان کۆچبەرەکان لەسەر بەلەمی بایی دادەنێن و دوای دوور بوونەوەیان لە کەنارەکانی فەڕەنسا بێ پشت و پەنا دەستیان لێ بەردەدەن.
342/